سەردێڕ:

جگە لە دانوستانی ئەتۆمی، ئێران ئامادەیە ئەم هەنگاوەش بەرامبەر ئەمریکا بنێت

AM:09:27:20/02/2022

5156 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەدەر لە دانوستانەکانی ئەتۆمی ڤییەننا، ئامادەی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ئەمریکا ئەم پرسەی بەستووەتەوە بە گفتوگۆکانی ئەتۆمییەوە.


حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەدەر لە دانوستانەکانی ئەتۆمی ڤییەننا، ئامادەی ئاڵوگۆڕی بەندکراوانن لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ئەمریکا ئەم پرسەی بەستووەتەوە بە گفتوگۆکانی ئەتۆمییەوە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لە ٥٨ ھەمین کۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی میونخ و لە پانێڵیکدا لە ژێر ناوی "ئێران و داھاتووی پلانی کاری ھاوبەش" گوتارێکی پێشکەش کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوی خستەڕوو،لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی ئەتۆمی لە ڤییەننا، بەمەرجی دەرکردنی بڕیاری سیاسیی پێویست لەلایەن لایەنی بەرامبەر، ئەوا ئامادەن بۆ ئەنجامدانی رێککەوتنێکی باش لە ماوەیەمی کەمدا.

وتیشی، "ئەگەر دانوستانەکانی ئەتۆمی لە ڤییەننا لە نێوان ئێران و ھێزەکانی جیھان سەرکەوتوو نەبێت ئەوا ھێزە رۆژئاواییەکان بەرپرس دەبن لەمە، چونکە ئێمە رێکەوتنێکی باشمان دەوێت".

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان لەبارەی پرسیاری ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئاشکرای کرد، "پرسی ئاڵوگۆڕی بەندکراوان بە تەواوەتی پرسێکی مرۆییە و ئێمە نامانەوێت ئەمە پەیوەست بێت بە دانوستانەکانی ڤییەننا. لە بەرامبەر ئەمەدا، ئەمریکییەکان ئەمەیان بە دانوستانەکانی ڤییەنناوە بەستووەتەوە. بەپێی ئێران ئەم دوو پرسە ھیچ پەیوەندییەکیان بە یەکەوە نییە و دەتوانین بەدەر لە دانوستانەکانی ئەتۆمی ئەنجامی بدەین".













گەلەری