سەردێڕ:

هۆشداریەکی نوێ لەسەر گۆشتی سوور درا

PM:06:33:11/07/2021

13884 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆرێکی بواری خۆراک هۆشداری دەدات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا گۆشتی سوور نەخورێت.


پسپۆرێکی بواری خۆراک هۆشداری دەدات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا گۆشتی سوور نەخورێت.


ماریما خورۆل پسپۆری بواری خواردن لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "ئاڕ تی" رایگەیاند:" باشتروایە لە کەشی گەرمدا گۆشتی سوور نەخۆن، لەجیاتی ئەوە ماسی و مریشك و گۆشتی کەروێشك بخۆن، بەشێوەیەکی گشتیش ئاو و شلە زۆر بخۆنەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەکردوە، دەبێت هەموو شتێك بخەنە بەفرگرەوە، چونکە زوو تێكدەچن و بەسەردەچن و بەکتریا لەسەریان کۆدەبێتەوە و تەنانەت ئەگەری هەیە ببنە هۆی تووشبوون بە سکچوون و نەخۆشییە جیاوازەکانی کۆئەندامی هەرس.

لە حاڵەتێکیشدا دوای خواردنی شتێك ئەم نیشانانەتان لێدەرکەوت ئەوا بەزووترین کات سەردانی پزیشك بکەن.













گەلەری