سەردێڕ:

وێنە.. بە بزوێنەرێکی سەرسوڕهێنەرەوە؛ کۆمپانیایەک رکابەری تێسلا دەکات

PM:03:43:05/02/2022

10092 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بەناوی فریسکۆ یەکەمین ئۆتۆمبێلی خۆی نمایشکرد کە ئامادەیە بۆ ئەوەی بیخاتە بازاڕەوە و بزوێنەرێکی سەرسوڕهێنەری لەسەرە.


فریسکۆی نەرویجی یەکێکە لە مارکە دیارەکانی جیهان لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا و یەکەم جار لە ساڵی ٢٠١٩دا یەکەم دیزاینی بۆ ئۆتۆمبێلێک بەمەبستی تاقیکردنەوە بڵاوکردەوە بەناوی Fresco Reverie.

پێگەی هەواڵی ئوتومبێلی کارەبایی ئینساید ئای باسی لەوەکردووە، ڤیدیۆی فەرمی یەکەم مۆدێلی بەرهەمهێنانی فرێسکۆ ئێکس ئێڵ، وەک رکابەرێکی سەرسەختی تێسلکا تەماشا دەکرێت.

مۆدێلە نوێیەکە جێگەی ٨ سەرنشینی تێدا دەبێتەوە و براندەکە کڕینی پێشوەختەی پێشکەش بە کڕیاران کردەوە بۆ ئۆتۆمبێلەکە بە پێشەکی هەزار یۆرۆ و نرخی فریسکۆ ئێکس ئێڵیشی راگەیاند کە ١٠٠ هەزار یۆریە و هاوتایە لەگەڵ ١١٢ هەزار و ٨٦٠ دۆلار.

فریسکۆ ئێکس ئێڵ بە بزوێنەرێکی کارەبایی نایابەوە توانای گەشتێکی هەزار کیلۆمەتری هەیەبەبێ بارگاویکردەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی پشکەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلای ئەمریکی لە ماوەی ئەم دواییەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و وا بڕوادەکرێت خواستەکان لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی زیاتر ببن لە چەند ساڵی داهاتودا.















گەلەری