سەردێڕ:

پنتاگۆن: بەوردی چاودێریی جموجوڵەکانی داعش دەکەین

PM:11:40:04/02/2022

3708 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، بە وردی چاودێری جموجوڵەکانی داعش دەکەن لە عێراق و سوریا.


جۆن کێربی وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) راشیگەیاند، زانیاریان هەیە داعش لە تۆڵەی کوژرانی ئەبو ئیبراهیم قوڕەشی لە هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر هاوبەشەکانی ئەمریکا لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبن بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر هەوڵێکی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٣ی ئەم مانگە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکدا کوژرانی ئەبو ئبراهیم قوڕەیشی خەلیفەی داعشی لە سوریا رایگەیاند.













گەلەری