سەردێڕ:

کەشناسی نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

AM:10:45:29/01/2022

5272 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بووە کە ٧ پلە ژێر سفر بووە.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا نزمترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراوی ئەمڕۆی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، نزمترین پلەی گەرمی تۆمارکراو لە ناوچەی حاجی ئۆمەران بووە کە ٧ پلە ژێر سفر بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەدوای حاجی ئۆمەرانەوە هەریەک لەناوچەکانی، پێنجوێن بە ٥ پلە ژێر سفر و چۆمان بە چوار پلە ژێر سفر و سمێلان بە ٣ پلە ژێر سفر و ماوەت بە ٢ پلە ژێر سفر دێن.

باسی لەوەشکردووە، لە شارەکانی هەرێم نزمترین پلەکانی گەرما بەم جۆرە بوون، هەولێر ٣پلەی سیلیزی و سلێمانی یەک پلەی سیلیزی ژێر سفر و دهۆک ٤ پلە و هەڵەبجە سفر پلەی گەرمی و کەرکوک چوار پلە.

ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت و بەفربارین لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوامی دەبێت و لە درەنگانی ئەمشەودا کۆتایی دێت.













گەلەری