ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨١٧ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەهای دۆلار ٣٢ هەزار تمەن بەرزبووەتەوە.
لیرەی تورکیش، ھەزار و ٢٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا
و نرخی خستنەڕووی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.