سەردێڕ:

ئەم وڵاتەی دراوسێ گەشتەکانی بۆ عێراق راگرت

AM:08:52:29/01/2022

27176 جار خوێندراوەتەوە

هێڵی ئاسمانی کوەیت بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق رابگرێت.


ئەمرۆ شەممە، هێڵی ئاسمانی کوەیت لە تویتێکیدا رایگەیاند، "هێڵی ئاسمانی کوەیت هەموو لایەک ئاگاداردەکاتەوە بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانیەکانی بۆ عێراق راگرتووە".

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارەکە لە ئیدارەی گشتی فڕۆکەوانی کوەیتەوە دەرچووە بەهۆکاری ئەو دۆخەی لە ئێستادا عێراق پێیدا تێپەڕدەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە داهاتوودا لەبارەی هەر گۆڕانکاری و بڕیارێکی نوێوە کەلە ئیدارەی گشتی فڕۆکەوانی شارستانی وڵاتەکەوە دەردەچێت، هەموو لایەک ئاگادار دەکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەرەبەیانی رۆژی هەینی بە ئاراستەکردنی شەش موشەک و بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و بنکەی سەربازی ڤیکتۆریای ئەمریکی و لەئەنجامدا فڕۆکەیەکی شارستانی لەکارکەوتوو پێکراو و زیانێکی زۆری مادی بە فڕۆکەخانەکەش کەوت.













گەلەری