سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێڕ

AM:10:55:28/01/2022

13468 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ هەینی، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٩٦ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش یەک ئۆنسە ١٥ دۆلار بەراورد بە دوێنێ دابەزیووە.


ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٧٥ و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ هەزار و ٧٤٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٧ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری