سەردێڕ:

ئایا تاڵیبان هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات؟

AM:08:30:28/01/2022

5408 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی تاڵیبان بڵاوکرکردنەوەی چاوپێکەوتنێکی سراجەدین حقانی وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی لە کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەری رەتکردەوە لەبارەی هەڕەشەکردنی کە ئەمریکا لە ئەگەری داننەنان بە حکومەتی وڵاتەکەیدا.


وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رەتیکردەوە، وەزیری بەرگری وڵاتەکەی هێرشی کردبێتە سەر ئەمریکا، ئەگەر ئەمریکا دان بە حکومەتی نوێی ئەفغانستاندا نەنێت.

هەر لە راگەیەندراوەکەیدا وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ئاماژەی بەوەشداوە، وەک چۆن لە چاوپێکەوتنەکەدا هیچ هەڕەشەیەک دژی ئەمریکا نەهاتووە، حکومەتی ئەفغانستان هیچ هێرشێک ناکاتە سەر هیچ ولاتێکی دیکەش.

رەتکردنەوەی هەواڵەکەی کەناڵی جەزیرە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەفغانستانەوە دوای ئەوە دێت، رۆژی سێشەمەی رابردوو، ئەو کەناڵە لێدوانێکی سیراجەدین حەقانی وەزیری ناوخۆی ئەفغانستانی بۆ ئەو کەناڵە بڵاو کردەوە و تێیدا هاتبوو، باسی لەوە کردووە لە ئەگەری داننەنان بە حکومەتی نوێی ئەفغانستاندا ئەمریکا توشی هەڕەشەی ئەفغانستان دەبێت.

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی لێدوانەکەی سیراجەدین حەقانی لە کەناڵی جەزیرە، نوسینگەی تاڵیبان لە دۆحە ئەو بەشەی لێدوانەکەی رەت کردەوە کە تێیدا هاتبوو، حەقانی هەڕەشەی لە ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی تر کردبێت. وتیشی، پێشبینیمان دەکرد کەنالەکە لە ئاستی بەرپرسیارێتی رۆژناماوانیدا بیت بەڵام پێجەوانە بوو.

رەتکردنەوەی هەڕەشەکانی وەزیری بەرگری ئەفغانستان بۆ سەر ئەمریکا لە کاتێکدایە، واشنتۆن و تاڵیبان لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٠رێککەوتنی دۆحەیان ئیمزاکرد کە تێیدا لە بەرامبەر کشانەوەی ‌هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان و جێگرتنەوەیان لە لایەن هێزەکانی تاڵیبانەوە، تاڵیبان رێگە بە هیچ هەڕەشەیەک نادات لەسەر خاکی ئەفغانستانەوە بکرێتە سەر ئەمریکا.













گەلەری