سەردێڕ:

بۆ یەکەمجار ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو لەلایەن رۆبۆتەوە بێ ھاوکاریی مرۆڤ

PM:11:57:27/01/2022

2472 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار لە ئەمریکا رۆبۆتێک بەبێ ھاوکاریی مرۆڤ لە رێگەی بەکارهێنانی ئامێری هەناوبینییەوە نەشتەرگەرییەکی بەسەرکەوتوویی ئەنجامدا.


رۆژنامەی زە گاردیانی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەو رۆبۆتەی نەشتەرگەرییە‌كەی ئەنجامداوە‌ ناوی ستار-ه‌ و بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەریی ریخۆڵەی بۆ چوار بەراز ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆبۆتەکە لە رێگەی کونێکی ١-٣ سانتیمەترییه‌وە کە لە سكی بەرازەکاندا کرابوو، نەشتەرگەرییەکەی لە رێگەی هەناوبینییه‌وە، بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

دەشڵێت، سەرەڕای ئەوەی کە مەودای جووڵانەوە و بنینی رۆبۆتەکە سنووردار بوو، بەڵام نەشتەرگەرییەکەی بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

ئاماژە بەوەشکراوه‌، رۆبۆتەکە لە رێگەی ژیریی دەستکرد و ئەو کامێرایەی کە بۆی دانراوە توانیویەتی بەگوێرەی ھەناسەدانی بەرازەکە جوڵە بە دەستەکانی بکات.

هەربەگوێرەی هەواڵەکەی رۆژنامەی زەگاردیانی بەریتانی، ئەوە بەدیکراوە رۆبۆتەکە بە شارەزایی و بە جوانکارییەوە برینەکەی دووریوەتەوە و ئەنجامی سەرکەوتووتریشی بەدەستھێناوە.

ئاکسل کریگەر سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینز-ی ئەمریکی رایگەیاند، رۆبۆتەکە دەتوانێت لە ماوەی پێنج ساڵدا بە تەنھا نەشتەرگەری بۆ مرۆڤ ئەنجامبدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سایەی ژیریی دەستکرد دا، رۆبۆتەکە توانای پلاندانان و جێبەجێکردنی ھەیە.

توێژەران زانیاریی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، رۆبۆتەکان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی جۆراوجۆر لەسەر مرۆڤەکان پەرەیان پێدراوە.













گەلەری