سەردێڕ:

ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی و موقتەدا سەدر لە بەغدا کۆدەبنەوە

PM:08:02:27/01/2022

3064 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لەژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا وا راهاتووە کە وەڵامی نەبێت بۆ ئەوانەی زیادەڕۆیی دەکەن و ناکۆکییە سیاسییە نیشتیمانییەکان دەکەن بە ناکۆکی کەسی.


نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە هاوکات سەرکردەیەکی دیاری چوارچێوەیەی هەماهەنگییە، لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر ڕایگەیاند، وەڵامی ئەو لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی بۆ ئەوان، پارێزگاری لەئاسایشی عێراق دەبێت.

ئەمەش وەک وەڵامێکی موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدر لێکدەدریتەوە، کە ٢٥ ئەم مانگە ڕایگەیاندبوو، لەدواین کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رەتیکردووەتەوە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی بەشداری پێبکات لە حکومەتی زۆرینەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بریار وایە ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا کۆبوونەوەکی گرنگ و یەکلاکەرەوە لەگەڵ موقتەدا سەدری سەرۆکی ڕەوتی سەدردا ئەنجام بدەن بریار لەسەر داهاتووی سیاسی خۆیان بدەن.













گەلەری