هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەش و هەوا رێگای دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرە و سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان بەربەست کراوە.
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە و تیایدا هاتووە، شەقامەکانی ناوشار لە ئێستادا هاتوچۆ تێیاندا ئاساییە، بەڵام پێویستە شۆفێران لەسەرخۆ شۆفێری بکەن.
دەقی راگەیاندراوەکە:
بەڕێوەبەرایەتی
هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکات کە بەهۆی بارینی بەفر و لەبارنەبوونی کەش و
هەوا ئەم رێگایە بەربەستکراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانییەوە ئەویش (لە
دامێنی چیایی گۆیژە و ئەزمڕ بەرەو سەرەوە واتە بەرەو ناوچە شاخاویەکان بەربەست کراوە)
کە لەبەر سەلامەتی شۆفێران و بەفربارین؛ گریمانەیهەڵخلیسکان و هەڵدێران دروست دەبێت .
سەرجەم شەقامەکانی
ناوشار تا ئەندازەیەکی بەرچاو گرفتی تێدانیە و هاتوچۆ تێدا ئاساییە بەڵام بەهۆی تەڕبوونی شەقامەکان داوا لە شۆفێران
دەکەین پابەندبن بە خێرایە یاساییەکان و ماوەی سەلامەتی نێوانیان بپارێزن.
هاتوچۆی سلێمانی
دەشڵێت، لەکاتی پێویستدا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەکانی سەنتەری هەماهەنگی
هاوبەش/ پارێزگای سلێمانی، کۆنترۆڵی هاتوچۆ، بەرگری شارستانی و فریاگوزاری تەندروستی.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و
باران ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شاری و سلێمانی و هەندێک ناوچەی دیکە دەگرێتەوە
و تاوەکو نیوەڕۆی سبەی هەینی بەردەوام دەبێت.