PM:01:59:27/01/2022
1288 جار خوێندراوەتەوە
لە دوای رووداوەکانی حەسەکە و زیندانی غوێران، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، داعش تەنها کێشە و مەترسی نییە بۆ حەسەکە، بەڵکو کێشە و مەترسییەکی راستەقینەیە لەسەر هەموو جیهان.
جۆهن دەبلیو برینان فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوەتی زیندانی غوێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە بەبوێرانە لە حەسەکە شەڕ دەکەن دژی داعش و روبەڕوبوونەوی ئەو گروپە چەکدارییە دەبنەوە.
ئەو فەرماندەیی هاوپەیمانی دژى داعش ئاماژەی بەوەشکرد،
داعش تەنیا کێشەی ئەو شارە نییە و تەنیا مەترسی نییە بۆ حەسەکە، بەڵکو کێشەی جیهانە
و دەبێت بە یەکگرتووی جیهان چارەسەری ریشەیی بۆ بدۆزێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، ناوەندی راگەیاندنی
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوەتی زیندانی غوێرانی حەسەکەی
لەلایەن شەڕڤانان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریاوە رایگەیاند.