لە ئێستادا شەپۆلێکی بەفر بارین هەریەک لە وڵاتانی فەڵەستین و ئەردەنی گرتووەتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبی، پاش دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە وڵاتی فەڵەستین بەفر لە سەنتەری شاری قودس و زۆربەی شارەکانی تری ئەو وڵاتەدا باریوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی فەڵەستین بڕیاری راگرتنی دەوامی
فەرمی سەرجەم دامودەزگا و خوێندنگا و زانکۆکانی داوە.
هاوکات، بەفر بارینێكی زۆر رووی لە عەممانی پایتەختی
ئەردەن و زۆرینەی شارەکانی ئەو وڵاتە کردووە، کە بووەتە هۆی داخستنی بەشێک لە رێگاکان
و دروستکردنی ئاستەنگی ژیان.
ماڵپەڕی سکای نیوز دەشڵێت، بەفر بارینەکەی ئەردەن هاوکاتە
لەگەڵ دابەزینێکی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەو وڵاتە.
ژووری فریاگوزاری ئەردەن باسی لەوەکردووە، لە هەوڵی بەردەوامدان
بۆ پاککردنەوەی رێگاکان و ئاسانکردنی ژیانی هاوڵاتیان، هاوکات، لایەنە پەیوەندیدارەکان
هۆشیاری دەدەنە هاوڵاتیان لە خلیسک بوونی رێگاکان و مەترسی زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆ.