سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە کەشناسییەوە

AM:10:46:27/01/2022

148864 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین سەنتەری بەشێک لە شار و پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لە هەولێر لە ئەمڕۆدا بەفر و باران دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٧ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٢ پلەی سیلیزییە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئەمڕۆدا لە سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٦ پلە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٨ پلەی سیلیزییە.

وتووشییەتی، لە ئەمڕۆ لە دهۆک لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٦ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٤ پلەی سیلیزییە.

راشیگەیاندووە، لە ئەمڕۆدا لە هەڵەبجە لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٥ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ٨ پلەی سیلیزییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کەرکوک لە ئەمڕۆدا باران دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٨ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٤ پلەی سیلیزییە.

بەگوێرەی کەشناسی هەرێم، لە دواى نیوەڕۆی رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاىی دێت.













گەلەری