سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

AM:08:53:27/01/2022

50500 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە موچەی مانگی ١٢ی خانەنشینان دابەشنەکراوە، ئەمڕۆ موچەی مانگی ١ی چەند شوێنێک دابەش دەکرێت.


چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەش دەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا موچەی بەشێک لە خانەنشینان لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دابەشنەکراوە.

چاوگەکە وەزارەتی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٨ ئەم مانگەوە تاوەکو چواری مانگی داهاتوو پارەی فرۆشراوی نەوتی هەرێمیش دەگاتە وەزارەتی دارایی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری