سەردێڕ:

فراکسیۆنی سەدر باس لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم پەرلەمان دەکات

PM:11:07:26/01/2022

4308 جار خوێندراوەتەوە

شانەی قەیرانەکانی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمان چەندین ئاڵنگاری لەبەردەمدایە، لە گرنگترینیان کەمتەرخەمی و گەندەڵییە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆک پەرلەمان و ئەندام لە فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق لەگەڵ حەسەن کەریم کەعبی و ئەندامی شانەی قەیرانەکانی فراکسیۆنەکەیان لە پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە.

شانەی قەیرانەکانی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق بەرپرسە لەبەدواداچوونی دۆسییەکانی کارەبا و بچڕانی کارەبا لەسەتاسەری عێراقدا.

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەیاندا، حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، چەندین ئاڵەنگاری رووبەڕووی پەرلەمان دەبنەوە، لە دیارترین و گرنگترینیان دۆسیەی گەندەڵی و کەمرتەرخەمی بەرپرسانە لە بڕان و دابین نەکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتییان لەسەرجەم پارێزگاکانی وڵاتدا.

هەروەها، دوای لە سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی و شاندی قەیرانەکان کرد، چاودێری پەرلەمان بکەن و میوانداری ئەو بەرپرسانەش بکەن کەپەیوەندیدارن بە دۆسییەکەوە.

حاکم زاملی دەشڵێت، پێویستە هەموو ئەو بەرسانە لێپرسینەوەیان لەگەدا بکرێت کە چەندین ساڵە لەپشت بە فیڕۆدانی سامانی گشتییەوە بوون، بەتایبەتی هەردوو دۆسیەی کارەبا و وزەی پاک و نەوت.

کێشەی دابینکردنی کارەبای بەردەوامی نیشتیمانی لە عێراق و هەرێم و سوتەمەنی لە وەرزی زستان و سەرمادا بە فێڕۆدان و سوتانی گازی سروشتی لە هەودا بەیەکێک لە کێشە چارەسەر نەکراوەکان دادەنرێت. حکومەت و کابینە یەک لەدوا یەکەکان بەهۆکاری بوونی گەندەڵەییەکی زۆر و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو دوو کەرتەوە لەلایەن کۆمپانیا حزبی و سیاسی و پەرسەکانیانەوە، سەرەڕای بەڵینەکانیان نەیان توانیوە ئەو کێشەیە چارەسەربکەن.













گەلەری