سەردێڕ:

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

PM:10:21:26/01/2022

7696 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لەبەرزبوونەوە و لە ئێستاشدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٩٠ دۆلار بەرز بووەتەوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی لە بەرزیدا مایەوە.

لە ئێستادا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ٩٠ دۆلار و پێنج سەنت بەرزبووە و پێشبینیشدەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوت زیاتر بەرزببێتەوە.

بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ترس لە کەمی توانای دابینکردنی نەوت، وەبەرهێنەران پێش بڕیارەکەی ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکی و زانیارییەکان لەبارەی نەوتی هەڵگیراوی ئەو وڵاتەوە، قازانجێکی بەرچاوییان بەدەستهێناوە.

لەگەڵ زیادبوونی گرژیەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا، بەراورد بە حەوت ساڵی رابردوو، بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد.

دوێنێ سێشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە پلانیاندایە سزا بەسەر روسیادا بسەپێنن لە ئەگەری نەوەستاندنی جموجوڵەکانیان بۆ سەر ئۆکرانیا.

هاوکات، سەرکردەکانی رۆژئاوا ئامادەکاری سەربازی چریان کردووەتەوە و پلانیان بۆ پاراستنی ئەوروپا لە قەیرانی وزە هەیە.

هيرويوكی كيكوكاوا بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەکان لە کۆمپانیای ناسا بۆ دراوە کاغەزییەکان ئاماژەی بەوەدا، نرخی نەوت روو لە دابەزینێکی دیاریکراو دەکات بەهۆی ناکۆکیەکانی ئۆکرانیا و روسیاوە.

ئەمەلەکاتێکدایە، لە دوای کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵی کۆبوونەوە دوو رۆژیەکەی خۆی کۆتای پیهێنێت، بازرگانەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی نیشانەی زیاتر دەکەن بۆ کات و خێرایی بەرزبوونەوەی رێژەی قازانج، هەروەها چۆن بانکی ناوەندی ئەمریکا دەست دەکات بە بچووککردنەوەی نزیکەی نۆ تریلیۆن دۆلار لە بوجەی وڵاتەکەی.













گەلەری