سەردێڕ:

نەوەی نوێ بڕیارێکی لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە دەرکرد

PM:09:14:26/01/2022

9864 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ بڕیاری کۆتایی لەبارەی یەکلاکردنەوەی پرسی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە دەدات.


هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، "سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی سیاسیی نەوەی نوێ بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەر یەکلایی کردنەوەی پرسی پۆستی سەرۆک کۆمار؛ کە ئایا کاندیدی نەوەی نوێ بەردەوام دەبێت یاخود جوڵانەوەکە بڕیارێكی تر دەدات."

لە هەڵبژاردنی ئەم جارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا نەوەی نوێ ٩ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لەگەڵ بزوتنەوەی ئیمتیداد و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەدا هاوپەیمانی لەپێناو خەڵکیان دروستکرد.

لەیەکەم دانیشتنی پەرلەمانیشدا، جوڵانەوەی نەوەی نوێ کاندیدی خۆی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆک کۆماریش هەبوو. کە سروە عەبدولواحیدی بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان و رێبوار ئەورەحمانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید کرد.













گەلەری