سەردێڕ:

نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە

PM:08:53:26/01/2022

3092 جار خوێندراوەتەوە

دوای هەموو هەوڵەکانی چین و ئەمریکا بۆ دابەزینی نرخی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ٩٠ دۆلار بەرز بووەوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی لە بەرزیدا مایەوە.

لە ئێستادا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٩ دۆلار و ٩٠ سەنت بەرزبووە و بەمەش بەراورد بە نرخی بەیانی یە دۆلار و نۆ سەنت بەرزبووەتەوە و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەمەش پێشبییدەکرێت نرخی یەک بەرمیل نەوت ٩٠ دۆلار تێپەڕێنێت.

بەهۆی زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ترس لە کەمی توانای دابینکردنی نەوت، وەبەرهێنەران پێش بڕیارەکەی ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکی و زانیارییەکان لەبارەی نەوتی هەڵگیراوی ئەو وڵاتەوە، قازانجێکی بەرچاوییان بەدەستهێناوە.

لەگەڵ زیادبوونی گرژیەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت لەم هەفتەیەدا، بەراورد بە حەوت ساڵی رابردوو، بەرزترین ئاستی خۆی تۆمارکرد.

دوێنێ سێشەممە، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە پلانیاندایە سزا بەسەر روسیادا بسەپێنن لە ئەگەری نەوەستاندنی جموجوڵەکانیان بۆ سەر روسیا.

هاوکات، سەرکردەکانی رۆژئاوا ئامادەکاری سەربازی چریان کردووەتەوە و پلانیان بۆ پاراستنی ئەوروپا لە قەیرانی وزە هەیە.

هيرويوكی كيكوكاوا بەڕێوەبەری گشتی توێژینەوەکان لە کۆمپانیای ناسا بۆ دراوە کاغەزییەکان ئاماژەی بەوەدا، نرخی نەوت روو لە دابەزینێکی دیاریکراو دەکات بەهۆی ناکۆکیەکانی ئۆکرانیا و روسیاوە.

ئەمەلەکاتێکدایە، لە دوای کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

ئەم بەرزبوونەوەی نرخەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەنجومەنی یەدەگی فیدڕاڵی کۆبوونەوە دوو رۆژیەکەی خۆی کۆتای پیهێنێت، بازرگانەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی نیشانەی زیاتر دەکەن بۆ کات و خێرایی بەرزبوونەوەی رێژەی قازانج، هەروەها چۆن بانکی ناوەندی ئەمریکا دەست دەکات بە بچووککردنەوەی نزیکەی نۆ تریلیۆن دۆلار لە بوجەی وڵاتەکەی.













گەلەری