سەردێڕ:

بەفربارینی زۆر و بارانی بە خوڕ چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگرێتەوە

PM:04:56:26/01/2022

14216 جار خوێندراوەتەوە

بارینی بەفر لە ناوچە نیمچە بەرزەکانی لوبنان بۆتە هۆی بەستنی رێگاکان لەو وڵاتە، ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاوی کردۆتەوە کەشناسی لوبنان پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوو لە ناوچە کەنارییەکانی ئەو وڵاتە بەفربارین و بارانی بەهێزتر هەبێت.


بارینی بەفر لە بەرزاییەکانی جولان و قودس بۆتە هۆی بەستنی رێگاکان و داخستنی قوتابخانەکان، و لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشیاریان داوە لە روودانی زریان لە ناوچەکانی باشور و ناوچە کەنارییەکان.

ناوچەکانی سوریا تەنها کاریگەر بوون بەو گۆڕانی کەشوهەوایەی لە ناوچەکەدا روویداوە، بەڵام حکومەتی میسر بە هۆی دابەزینی روی زەریای ناوەراست، دەوامی لە سەرجەم دامودەزگا حکومیەکانی لە شاری ئەسکەندەریە راگرت.

کەشناسی میسر راگەیاند، رۆژی چوارشەممە، گۆڕانی دیار بەسەر ئاستی ئاوی زەریای ناوەڕاست دێت و دەبێتە هۆی دروست بونی شێیەکی زۆر لە شاری ئەسکەندەرییە.

ئاماژەی بەوەشدا، کەشوهەوای ئەم چەند رۆژە لە بارە بۆ بارینی بارانێکی زۆر لە ناوچە کەناریەکان و پێشبینی دەکرێت لە ناو شارەکانیش بارانی بەهێز ببارێت.

هەروەها، کەشناسی میسرهۆشیاریدا لە بارەی گۆڕانی ئاستی با و بەرزبونەوەی ئاستی شەپۆلەکانی دەریای ناوەراست بۆ زیاتر لەحەوت مەتر.

لە ئەردەنیش بە هەمان شێوە کاریگەر دەبێت بە گۆڕانی کەشوهەوای وپێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان و دابەزینی بەرچاوی پلەی گەرمی لە ناو شارەکان دەکرێت، لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوڵاتیانیان دڵنیا کردوە لە هەر ئەگەرێکی زریان ئامادەکاری پێویست کراون.













گەلەری