سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: لە سەنتەری ئەم شارانە بەفر دەبارێت

AM:10:55:26/01/2022

365252 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێ پێنجشەممەوە شەپۆلێکی باران و بەفر بارین سەنتەری بەشێک لە شار و پارێزگاکانی هەرێم دەگرێتەوە.


بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمشەو چوارشەممە لە کاتەکانى درەنگدا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سپى ناوەڕاست کاردەکاتە سەر ناوچەکە لەگەڵ بارستە هەواییەکى سارد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى پلەکانى گەرما روو لە نزمبوونەوەى زیاتر دەکات و بەفر و باران بارین لە ناوچەکەمان دەبارێت.

کەشناسی هەرێم دەشڵێت، لە دواى نیوەڕۆی رۆژى هەینى کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاىی دێت.

بەگوێرەی کەشناسی، لە هەولێر لە سبەینێ بەیانیدا بەفر و باران دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٤ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٦ پلەی سیلیزییە.

باسی لەوەشکردووە، لە سبەینێ بەیانیدا لە سلێمانی لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ١ پلە ژێر سفرە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٣ پلەی سیلیزییە.

وتووشییەتی، لە سبەینێ بەیانیدا لە دهۆک لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٣ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٣ پلەی سیلیزییە.

راشیگەیاندووە، لە سبەینێ بەیانیدا لە هەڵەبجە لە ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر دەبارێت و لە ئێوارەشدا بەفر لە سەنتەری پارێزگاکە دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو سفر پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٢ پلەی سیلیزییە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کەرکوک لە سبەینێ ئێوارەدا باران دەبارێت، دەشڵێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو ٤ پلەی سیلیزی و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو ١٩ پلەی سیلیزییە.













گەلەری