سەردێڕ:

نرخی ئەمڕۆ نەوت گەیشتە بەهای حەوت ساڵ لەمەوبەری

PM:09:56:25/01/2022

6856 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ گرژتربوونی دۆخی خۆرهەڵاتی ئەوروپا و بەرزبوونەوەی ئاسی مەترسییەکان لە کورتهێنانی بڕی پێویستی سوتەمەنی بەگشتی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت گەیشتە ٨٦ دۆلار و ٨٧ سەنت.


پێشتر، نرخی یەک بەرمیل نەوت بەڕێژەی ١.٨٪ نرخەکەی دابەزی، بەڵام دوێنێ ئێوارە لەبازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەی ٠.٧٪ و بە بەهای ٦٠ سەنت بەرزبووەوە، بەمەش نرخی نەوت گەیشتە ئەو ئاستەی کە حەوت ساڵ لەمەوبەر مامەڵەی پێوەکراوە.

لەبەرامبەردا، نەوتی خاوی ئەمریکی بە بەهای ٤٥ سەنت و بەڕێژی ٠.٥٪نرخەکەی بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوت بە ٨٣ دۆلار و ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا ئێوارەی رۆژی دووشەممە بەڕیژەی ٢٢٪ نرخەکەی دابەزی.

هەروەها، ئێوارەی رۆژی دووشەممە، رێکخراوی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی رایگەیاند، وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتییەکە هێزەکانیان دەخەنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە خۆرهەڵاتی ئەوروپا بڵاوەی پێدەکەن و چەندین کەشتی و فڕۆکەش رەوانەی ناوچەکە دەکەن بە مەبەستی پەرەوپێشچوونی جموجوڵە سەربازییەکانی سەر سنوری ئۆکرانیا.

لەلایەن خۆیەوە، ساتورویوشیدا، راڤەکاری کاڵاکان لە راکۆتین سکیورینیز ریاگەیاند، ئەگەرکانی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی سنوردار دەمێنێتەوە، چونکە ئاڵۆزتربوونی دۆخی ئۆکرانیا و خۆرهەڵاتی ئەوروپا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکاتەوە.

پێشبینیەکانی ئۆپیک

رێخکراوی هەناردەکارانی نەوت "ئۆپیک" پێشبینیدەکات خواستی سوتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ساڵی ٢٠٢٢ بەردەوامبێت لە بەرزبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی بەرچاو، بەڵام دابەزینی ئاستی مەترسییەکانی و بوژانەوەی ئابوری جیهانی هۆکارن بۆ پشتیوانی کردنی بازاڕی سوتەمەنی لەم ساڵدا.

لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا، رێکخراوی ئۆپیک ئاماژەی بەوەداوە، پێشبینیدەکات لەسەر ئاستی جیهانی بەرێژەی چوار ملیۆن و ١٥ هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە خواست لەسەری زیاد دەکات و لەم ساڵدا ئاستی خواست بۆ ١٠٠ ملیۆن و هەشت هەزار بەرمیل بەرزبێتەوە.

پێشتر، رێکخراوە پێشبینی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکی لە بازاڕی جیهاندا رۆاژنە ٦٧٠ هەزار بەرمیل بەرزبێتەوە، کە پێشتر پێشبینیکردبوو ٦٠٠ هەزار بەرمیل بێت.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی ئۆپیک، پێشبینیدەکات خواستی رۆژانەی جیهان لەسەر نەوت بۆ ٢٨ ملیۆن و نۆ هەزار بەرمیل لەم ساڵدا بەرزدەبێتەوە ئەمەش رێگە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات.













گەلەری