سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

PM:12:50:25/01/2022

17768 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٨٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ دابەزیوە.

لیرەی تورکیش ھەزار و ٢٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری