سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

AM:08:50:25/01/2022

74044 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، ئەمڕۆ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات، لەکاتێکدا تاوەکو ئێستا موچەی بەشێک لە خانەنشینان دابەشنەکراوە.


بەگوێرەی چاوگەکە، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەکرێت و وەزارەتی تەندروستی یەکەم وەزارەت دەبێت کە موچەی پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٨ ئەم مانگەوە تاوەکو چواری مانگی داهاتوو پارەی فرۆشراوی نەوتی هەرێمیش دەگاتە وەزارەتی دارایی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری