ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٦ دۆلار و ٧٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوت دۆلارێک و ٩٤ سەنت دابەزیوە.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٣ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."