چاوگێک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، موچەی یەک مانگ بۆ لیوا هاوبەشەکان خەرجکراوە و پێیان وتراوە هاوپەیمانان پارەیان نەخستووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە.
ئەو چاوگە ئاماژەی
بۆ ئەوەکرد، چەکی بانکی دوو موچە دراوە بە لیژنەکانی موچە، بەڵام لە بانک تەنها
موچەی یەک مانگیان بۆ خەرجکراوە.
ئێن ئاڕ تی پەیوەندی
کرد بە لایەنە فەرمییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، موچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت و لە
ماوەی رابردووشدا هەریەکە لە لیوای ٩ و ١٢ کێشەی موچەکانیان هەبووە و هاوشێوەی
لیواکانی دیکە پێیان نەدراوە.