ئەمڕۆ دووشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت بەمەش بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٩٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش نرخەکەی ٦٠ هەزار تمەن بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ نزمبووەتەوە.
لیرەی تورکیش؛ ھەزار
و ٢٣٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ
بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن
بە ١٩٩ ھەزار دینارە.