سەردێڕ:

عێراق داهاتى نەوتى مانگى رابردووى راگەیاند

PM:04:43:24/01/2022

3596 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتى نەوتى عێراق کۆى داهات و بڕى هەناردەى نەوتى مانگى کانونى یەکەمى ساڵى رابردووى راگەیاند، کە زیاترە لە حەوت ملیار دۆلار.


بەپێى راگەیاندراوێکى وەزارەتى نەوتى عێراق، بڕى هەناردەى عێراق لە مانگى رابردوودا، گەیشتووەتە ١٠١ ملیۆن و ٥٧٩ هەزار و ٩٢٧ بەرمیل نەوت.

وەزارەتى نەوت ئاشکراشیکردووە، داهاتى ئەو نەوتەى مانگى رابردوو هەناردە کراوە، گەیشتووەتە حەوت ملیار و ٣٩١ ملیۆن و ٧٤٩ هەزار دۆلار.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، تێکڕاى نرخى نەوت بۆ یەک بەرمیل لە هەمان مانگدا گەیشتووەتە ٧٢ دۆلار و ٧٦ سەنت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، مانگانە عێراق داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگەکەی رادەگەیەنێت و لە راپۆرتێکدا کۆی بڕی هەناردەی نەوت و تێکڕای نرخەکەی ئاشکرادەکات.













گەلەری