سەردێڕ:

لە کەرکوک بۆمبێک تەقییەوە و کوژراو و بریندار هەیە

PM:12:52:24/01/2022

6856 جار خوێندراوەتەوە

لە سنوری کەرکوک بۆمبێک بە هێزە ئەمنییەکانی سوپای عێراقدا تەقییەوە و چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.


بەگوێرەی زانیارییەکانی دیار محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بۆمبێکی چێندراو بە هێزە ئەمنییەکاندا لە نزیک گوندی ئەلبوشەهابی سنوری قەزای داقوق لە پارێزگای کەرکوک تەقیوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی تەقینەوەکەوە چوار ئەندامی ئەو هێزانە کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە، کوژراوەکان سەربازی فرقەی هەشتن لە سوپای عیراق و ناویان:

رەشاد جەبار

حەیدەر جەبار

عەلی موحسین

سەعید حەداوی

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر یەکێک لە سریەکانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێمی سەر بە قەزای خاڵس و بەوهۆیەوە ١٠ سەربازی سوپای عێراق و ئەفسەرێک کوژران.













گەلەری