AM:08:08:24/01/2022
5508 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٨ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک بەرمیل نەوت دۆلارێک و ٢٣ سەنت دابەزیوە.
ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٥ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان
لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و
٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار
وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار
بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."