سەردێڕ:

زانیاری نوێ لەسەر دابەشكردنی موچە

PM:09:55:23/01/2022

184536 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ٤٠٠ ملیار دینار گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتەکەیان و بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی یەک ئامادەکراوە.


بەگوێرەی چاوگەکە، ٢٥ ئەم مانگە دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەکرێت و وەزارەتی تەندروستی یەکەم وەزارەت دەبێت کە موچەی پێدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ٢٨ ئەم مانگەوە تاوەکو چواری مانگی داهاتوو پارەی فرۆشراوی نەوتی هەرێمیش دەگاتە وەزارەتی دارایی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، داهاتی حکومەتی هەرێم مانگانە زیاترە لە دوو ترلیۆن دینار، لەکاتێکدا تەواو موچەی فەرمانبەران پێویستی بە نزیکەی ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکومەت مانگانە چاوی لە ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدایە و بەو بیانووەوە دابەشکردنی موچە دوادەکەوێت و لەکاتی خۆیدا دابەشناکرێت.

هێرش قادر، هەولێر













گەلەری