سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. گوندێکی ئیتاڵیا لە شەواندا وێنەی پیاوێک نیشاندەدات

PM:04:21:23/01/2022

24332 جار خوێندراوەتەوە

وێنەگرێکی ئیتاڵی بە درۆنەکەی دیمەنی یەکێک لە شارۆچکەکانی ئیتاڵیای تۆمارکردووە لە ئاسمانەوە کە شێوەی مرۆڤێکی گەورە نیشاندەدات.


پیۆ ئاندرێ بێری ناوی ئەو فۆتۆگرافەرەیە کە ڤیدیۆی شارۆچکەیەکی بچووکی لە دوورگەی سیسیلی ئیتالی گرتووە، کە بە کامێرایەکی درۆن تۆمارکراوە و بە شێوەیەکی نامۆ لە شێوەی پیاوێک دەرکەوت کە قۆڵ و قاچەکانی لەسەر زەوی درێژ کردبووەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ وێنەگرەکەدا کردووە، فۆتۆگرافەرەکە رایگەیاندووە، چووەتە سەر بەرزترین خاڵی گونجاو لە گوندی چنتۆریبیی لە دورگەی سیسیلی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆی بە بەرزایی ١٢٠ مەتر بەرزکردووەتەوە و لەگۆشەیەکی دیاریکراوەوە کە لێنزەکە دیمەنی دراماتیکی تێدا بینیووە، تۆماریکردووە.













گەلەری