سەردێڕ:

لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار دابەزی

PM:05:02:22/01/2022

13584 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەھای دۆلار ١٥٠ دینار دابەزیووە بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕ.


هاوکات، دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧٣٥ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن کەمێک دابەزیوە.

لیرەی تورکیش؛ ھەزار و ٢٤٥ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.













گەلەری