سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێمدا

PM:12:01:22/01/2022

33592 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٣٤ ‏دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٩٨ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ هەزار و ٩٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها، نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٥ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٦ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری