ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش بەھای دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
هاوکات، دۆلار بەرامبەر تمەن، ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٧١٧ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەمەش بەھای تمەن کەمێک دابەزیوە.
لیرەی تورکیش؛ ھەزار
و ٢٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار بەمەش تا رادەیەک لیرەی تورکی دابەزینی
بەخۆیەوە بینیوە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧
ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە
١٩٩ ھەزار دینارە.