PM:11:27:18/01/2022
2164 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەقیستی درێژخایەن و بەبێ هیچ پێشەکیەک کەلوپەلی کشتوکاڵی بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکەن
وەزارەتی کشتوکاڵى هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسى لەوەشکردووە، بەپێی بڕیاری ژمارە ٧٩ ی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێکەوتن لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی و ناوخۆ، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بە نرخێکی گونجاو ئەو کەلوپەلانە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەکەن.
ئاماژەى بەوەشکردووە، جوتیاران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم لە ڕۆژی
٢٣ی ئەم مانگەوە دەتوانن سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە
سەربەخۆکان بکەن.