شەپۆلێکی بەفربارین بەشێک لە شارەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و هۆڵی بۆنهكانی ههڵهبجهش بههۆی كهڵهكهبوونی بهفرەوە داڕما.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و کەڵەکەبوونی بەفرەوە هۆڵی بۆنەکانی هەڵەبجە داڕما.
ئەمڕۆ سێشەممە، کەشناسی هەرێم وتی، لە سبەینێوە جارێکی دیکە
بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و هۆشداریش
دەدات، کە شەقام و رێگاوبانەکان دەیبەستێت.
چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما شارەکانی هەرێمی
گرتووەتەوە، بەپێی راگەیەندراوێکی کەشناسی، پێنجوێن بە ١٧پلەی ژێر سفر ساردترین
ناوچەی هەرێم بووە.
دوێنێش، لە دوو راگەیەندراوى جیادا پارێزگارى سلێمانى و
پارێزگارى هەڵەبجە باسیان لەوەکرد، کە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پشووی فەرمیە لە
سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری ئەو دوو پارێزگایە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.