سەردێڕ:

لە کەرکوک لەبارەی راگرتنی دەوامەوە بڕیاردرا

PM:08:05:18/01/2022

13904 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە رێژەیەکی بەرچاو لە کەرکوک، ماوەی دوو رۆژ دەوامی خوێندنگاکانی کەرکوک راگیرا.


شانەی قەیرانەکان لە کەرکوک رایگەیاند، بەهۆی نزمبوونەوەی پلەی گەرما و زۆربوونی رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک دەوامی خوێندنگاکان بۆ رۆژانى چوارشەممە و پێنجشەممە راگیرا.

پێشتریش، به‌هۆی هه‌ڵكشانی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كه‌ركوک، تەندروستی داوای ده‌ستبه‌جێ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌ ته‌ندروستییه‌كانی کردبوو.

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما شارەکانی هەرێم و ناوچەکەی گرتووەتەوە و لە دوێنێدا، بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، شاری خانەقین بە ١١ پلەی سیلیزی گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان بووە و پێنجوێنیش بە ١٧پلەی ژێر سفر ساردترین ناوچەی هەرێم بووە.

دوێنێش، لە دوو راگەیەندراوى جیادا پارێزگارى سلێمانى و پارێزگارى هەڵەبجە باسیان لەوەکرد، کە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە پشووی فەرمیە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتدا لە سنوری ئەو دوو پارێزگایە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.













گەلەری