ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "هەتا هەڵبژاردن نەکرێت دەسەڵات ئاگاداری خەڵک نابێت و ئەوە شەقی هەڵبژاردنە موچە بێ لێبڕین دابەش دەکرێت."
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی
پەرلەمانی عێراق لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "هەڵبژاردن دەبێت ئەنجام
بدرێت هەتا کەشی سیاسی جێگیر بێت و هەموو دەسەڵاتێک لە هەڵبژاردن دەترسێت، چونکە هەڵبژاردن
گۆڕانکاری سیاسی دروست دەکات."
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، خەڵک نابێت لە هەڵبژاردن بترسێت دەبێت دەسەڵات لە هەڵبژاردن بترسێت، دەشڵێت، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردن دەسەڵات کەوتووەتە سەر چۆک."
هۆشیار عەبدوڵا
راشیگەیاندووە، "کۆمەڵ و یەکگرتوو لێکتێگەیشتنیان هەیە
لەگەڵ یەکێتی بەڵام دەیشارنەوە"، دەشڵێت، "پارتی بێتاقەت نییە بە رێککەوتنەکەی
گۆڕان و یەکێتی چونکە پێی وایە دژی ئەوان نییە و جۆرێکە لە خزمەت بە پارتی."
وتووشییەتی، "ئەگەر هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت
بەغدا هەتا سێ مانگی تر پارە دەنێرێت."