سەردێڕ:

بەفر لە سەنتەری شاری هەولێر و کەرکوک دەبارێت

AM:11:34:18/01/2022

180652 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممەی بڵاوکردووەتەوە و هۆشداری لە هاتنی شەپۆلێکی دیکەی بەفر بارین دەدات، کە سەرجەم هەرێم دەگرێتەوە بە ناوچە گەرمەکانیشەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە بە گشتى، بەڵام سبەى شەپۆڵێکى بەفر بارین تەواوى ناوچەکە دەگرێتەوە و پێشبینى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، بارستە هەواییەکى جەمسەرى زۆر سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات بۆیە شێوازى دابارین لە زۆربەى کاتەکان بە بەفر دەبێت.

کەشناسی ئەوەی خستووەتەڕوو، بەفر لە سەنتەرى پارێزگاى سلێمانى دهۆک و هەڵەبجە دەبارێت لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى قەزا و ناحییەکانى ناوچە شاخاوییەکان.

لەبارەی سەنتەرى شاری هەولێرەوە هاتووە، سەرەتا نمە باران دەبێت بە تێکەڵى لەگەڵ بەفر بارین پاشان لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوایە ساردەدا دەگۆڕێت بۆ بەفر بارین.

کەشناسی دەشڵێت، لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە سەنتەرى کەرکوک ئەگەرى بەفر بارین بە تێکەڵى لەگەڵ باران دەبێت.

کەشناسی دەشڵێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەکو ٢٠ی ئەم مانگە دەبێت و کۆتایی دێت.

هـ.ئـ













گەلەری