سەردێڕ:

شەقامەکان بەستوویەتی؛ رێنماییەکانی هاتوچۆ بۆ ئەمڕۆ

AM:10:05:18/01/2022

6600 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی لە بەرنامەی پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، شەقامەکان بەتەواوی شەختە و بەستوون و لە شەقامی لەو جۆرەشدا شۆفێر توانای کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکەی نامێنێت. چەند رێنماییەکیش بە شۆفێران دەدات.


بەختیار محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی لە بەرنامەی پانۆرامای ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "لە رۆشی یەکشەممەوە هۆشداریمان داوە بە هاوڵاتیان و دوابەدوای روونکردنەوەکانی کەشناسی و راگەیاندنی زیاتر دابەزینی پلەکانی گەرما و دروستبوونی بەستەڵک لەسەر شەقامەکان، کە دۆخەکە مەتریسدارە."

وتیشی، "هۆشداریمان داوە شۆفێریکردن لەو دۆخەدا کارەساتی هاتوچۆ دەخاتەوە و لە هەندێک شوێندا بەتەواوی بەستەڵەکە و شۆفێر ناتوانێت کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی بکات"، داواشی لە هاوڵاتیان کرد، لەمڕۆ بەیانیشدا تاوەکو بەستەڵەکی شەقامەکان و بەتایبەتیش شەقامی مەلیک مەحمود خاودەبێتەوە، هاوڵاتیان نەچنە سەر شەقام و شۆفیری نەکەن.

هاتوچۆش رێنمایی هاوڵاتیان دەکات بەوەی لەکاتی دۆخی لەم جۆرە:

١.دڵنیا ببنەوە لە مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا بەتایبەتیش تایەکان و ئیستۆب و برێکی ئۆتۆمبێلەکانیان.

٢.لەسەرخۆ شۆفێری بکەن.

٣.ماوەی سەلامەتی نێوان خۆیان و ئۆتۆمبێلی بەردەمیان بپارێزن.

٤.بو توندی برێک نەگرن.

٥.نەچنە ناوچە شاخاوییەکان.

٦.خۆیان لە شەقام و کۆڵانی لێژ و بەستەڵەک بەدووربگرن.

٧.بۆکاتی پێویست نەبێت نەچنە سەر شەقام و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، کەشناسی هۆشداریدا لە نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و بەستنی رێگا و بانەکان و دروستبوونی شەختە لەسەر شەقامەکاندا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی بەفربارین هەرێم و بەشێکی سەنتەری شارەکانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە بەشێکی ناوچەکانی هەرێمدا دەوامی فەرمی راگیراوە.

کەشناسی هەرێمیش پێشبینی دەکات، لەمڕۆ سێشەممەوە، پلەکانی گەرما نزمتر ببنەوە.

هـ.ئـ













گەلەری