سەردێڕ:

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

AM:09:53:18/01/2022

6544 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستاشدا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٧ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٥ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."













گەلەری