سەردێڕ:

روسیا: دەبێت کوردانى رۆژئاوا لەگەڵ حکومەتى سوریا گفتوگۆبکەن لەبرى پشتبەستن بە ئەمریکا

PM:03:56:15/01/2022

3904 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى دەرەوەى روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەى دەیەوێت کوردانى رۆژئاواى کوردستان قایلبکات گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتى سوریا بکەن لەبرى پشتبەستن بە پاڵپشتى ئەمریکا.


سێرگى لاڤرۆڤ وەزیرى دەرەوەى روسیا باسى لەوە کرد، مۆسکۆ پەیوەندى بە ئیلهام ئەحمەد سەرۆکى خۆرێبەرى رۆژئاواى کوردستان و بەرپرسانى دیکەى ئەو ئیدارەیە کردووە تاکو ئەوەیان بۆ روونبکاتەوە کە پێویستە کە گفتوگۆى جدىى لەگەڵ حکومەتى دیمەشق بکەن سەبارەت بە دۆخى ژیانیان لەناو دەوڵەتى سوریا.

وتیشى، حکومەتى سوریا تێبینییان هەیە لەسەر کوردەکان و لەبیریاننەکردووە کە کورد لەو وڵاتە بەرهەڵستکاربوون دژى حکومەت لە ماوەکانى پێشوودا.

وەزیرە روسییەکە جەختى لەسەر ئەوە کردەوە کە ئامانجى دیپلۆماسییەت ئەوەیە کە بتوانى رابردوو تێپەڕێنى و پەیوەندییەکى باش دابمەزرێنیت بۆ داهاتوو.

پێشتریش بەرپرسانى روسیا چەند جارێک جەختیان لەوە کردووەتەوەوە کە پێویستە کورد لەگەڵ حوکومەتى سوریا دانوسان بکەن و رێکبکەون.













گەلەری