سەردێڕ:

هەموو ئەو شتانەی دەبێت لەسەر زینک بیزانیت

PM:03:48:15/01/2022

8040 جار خوێندراوەتەوە

زینک مادەیەکی خۆراکییە کە لە جەستەدا دەبینرێت، یارمەتی سیستەمی بەرگری و چوستی چالاکی جەستە دەدات، زۆر گرنگە بۆ ساڕێژکردنەوەی برین و هەستی تام و بۆنکردن.


ماڵپەڕی زانستی "هێڵس لاین" باسی سوود و چۆنێتی دەستکەوتنی مادەی خۆراکی زینک دەکات، دەڵێت:زینک مادەیەکی خۆراکی گرنگە، کە جەستە ناتوانێت دروستی بکات و هەڵێبگرێت، لەبەر ئەم هۆکارە لە ڕێگەی هەندێک سیستەمی خۆراکییەوە بەدەستی بهێنیت.

زینک سوودی بۆ رەفتاری بۆ ماوەیی، کاردانەوەی ئەنزیمەکان، دروستکردنی پرۆتین، دروستکردنی DNA، ساڕێژبوونی برین و زام، گەشەکردن و گەشەپێدا، هەستی تامکردن و بۆنکردن و یارمەتی سیستەمی بەرگری و چوستی جەستە هەیە.

زینک ئاسایی لە بەشێکی بەرفراون خواردنە رووەکی و ئاژەڵییەکاندا دەستدەکەوێت، لەو خواردنانەش وەک: گوێچکە ماسی، مریشک، بەرهەمە شیرەمەنییەکان، گەزۆ، دەنگە شووتی، بادەم و جۆرەکانی، سپێناخ، گۆشتی سوور، ناوکە کوولەکە، ماسی سەلەمۆن.

شایەنی باسە مادەی زینک دەتوانرێت لە ڕێگەی حەب و سپرای لووتەوە دەستبکەوێت و زۆربەی کەسەکان لە کاتی کەمی ئەمەدا، هانای بۆ دەهێنن و بە بژاردەیەکی باش دادەنرێت بۆ دەستکەوتنی.


ر.ئ













گەلەری