سەردێڕ:

ناسا: لەبەرگە هەوای ئەم هەسارەیەدا هەڵمی ئاو بەدیکراوە

PM:02:30:15/01/2022

7992 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی رایگەیاند، گەردونناسان بوونی هەڵمی ئاویان لەناو بەرگە هەوا هەسارەی سۆپەر نبتۆن بەدیکردووە.


ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەوەشی خستووتەڕوو، هەسارەکە ناوە زانستییەکەی "TOI-674 b"ە و لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ یەکەمجار دۆزراوەتەوە و قەبارەکەی لە هەسارەی بنتۆن گەورەترە و لە دووری ١٥٠ ساڵی تیشکی، کە دەکاتە زیاتر لە ١٠ ترلیۆن کیلۆمەتر لەسەر زەوی، بەدەوری ئەستێرەیەکی بچوکی سوردا دەسوڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، گەردونناسان و زانایان بوونی هەڵمی ئاویان لە بەرگەهەوای هەسارەکە بەدیکردووە، ئەمەش چەندین پرسیاری لادروستکردوون و بەشێوەیەکی قوڵتر سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی کردوون.

ناسا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، قەبارەی هەسارەکە و نزیکی لە ئەستێرەکەیەوە وایکردووە زانیان بتوانن لە رێگەی تەلیسکۆبەوە بیبینن و ئەمەش لە گەردونناسیدا بەنزیک دادەنرێت، ئەمەش لە داهاتوودا کۆمەکی گەردونناسان دەکات بتوانن قەبارەی ئەو هەڵمبزانن کە لەناو بەرگەهەوای هەسارکەدا هەیە.

ئاژانسی ناسا باسی لەوەشکردووە، قەبارەی هەسارەکە ١.٣ ئەوەندەی قەبارەی هەسارەی نبتۆن دەبێت و ئەمەش یەکسانە بە ٢٥ جاری قەبارەی زەوی دەبێت، واتە ٤.٧ لە قەبارەی زەوی گەورەترە و بەمەش قەبارەی ئەستێرەکەی دەکاتە سێ لەسەر چواری قەبارەی خۆر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ناسا، هەسارەکە لە ماوەی دوو رۆژدا بەدەوری ئەستێرەکەیدا دەسوڕێتەوە و پلەی گەرمییەکەشی نزیکەی هەزار و ١٠٠ پلەی فەهرەنهایتیە.

هەسارەکە بە یەکێک لە هەسارە دەگمەنەکان دادەنرێت و ئەگەری ئەوەی هەیە بەڵگەی رونتر بداتە گەردونناسان لەبارەی شێوەگرتنی سیستمی هەسارەکان بەشێوەیەکی گشتی و کۆمەڵەی خۆر بەتایبەتی.













گەلەری