سەردێڕ:

ئەو باندەی هەشت ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییانیان بردبوو دەستگیرکران

PM:09:16:14/01/2022

8336 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتى لە شارى هەولێر باسیان لەوەکرد، کۆمپانیایەک بەناوی گرێبەست و بەکرێدانی ئۆتۆمبێل چەند ئۆتۆمبێلێکی لێوەرگرتوون و دیارنەماون، لەوبارەیەوە، ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەو باندەی ئۆتۆمبێلەکانیان بردبوو دەستگیرکراون.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکرد، "پاش رووداوی فێڵکردن و دزینی هەشت ئۆتۆمبێل بە ناوی هەلی کار لە دوو رۆژی رابردوو لە شاری هەولێر، تیمەکانمان و پۆلیسی هەولێر توانییان ئەمشەو ئەو باندە دەستگیر بکەن."

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو باندە دەدرێنە دادگا بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان."

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەولێر چەند کەسێک بەناوى كۆمپانیایەک، چەند ئۆتۆمبێلێکی گرانبەهای چەند هاوڵاتییەکیان بردبوو کە نرخی هەریەکەیان سەروو ٦٠ هەزار دۆلارە.

بە پێى قسەی خاوەن ئۆتۆمبێلەكان، دوای چەند كاتژمێرێک لە رادەستكردنی ئۆتۆمبێلەكان، ئەو کەسانە ئۆتۆمبێلەکانیان وەرگرتووە و بۆ شوێنێکى نادیار هەڵهاتوون و ئێستاش دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان راگەیەنرا.













گەلەری