سەردێڕ:

پۆلیس: بە فێڵکردن سێ کەس زیاتر لە ١٧ ملیۆن دیناریان لە کچێک وەرگرتووە و دەستگیرکران

PM:08:49:14/01/2022

7196 جار خوێندراوەتەوە

دۆسییەکانی فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندن لە شارەکانی هەرێم تادێت روو لە زیادبوون دەکات، لە دوایین دۆسیەدا لە دهۆک سێ کەس بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی کچێک و وەرگرتنی زیاتر لە ١٦ ملیۆن دینار لێی دەستگیرکران.


هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری دهۆکدا سی تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە بە رێگەی فڵێکردن بڕی ١٦ ملیۆن دینار و هەزار دۆلاریان لە کچێک وەرگرتووە.

هاوکات، تۆمەتبارەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، "دوو مانگ پێش ئێستا بڕیارماندا لە رێگەی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پارە لە کچێک وەربگرین."

لە درێژەی دانپێدانانەکاندا تۆمەتبارەکان دەڵێن، لە سەرەتادا کچەکە بڕی ١٠٠ دۆلاری بۆ هێناون و دواتر بڕە پارەکە بەردەوام زیادیکردووە.

ئەو تۆمەتبارانە بەپێی یاسای ژمارە ٦ی ساڵی ٢٠٠٨ی تایبەت بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن سزادەدرێن، کە سزاکانیان لە ساڵێک بۆ پێنج ساڵ زیندانیکردن و سزای ماددی لە ملیۆنێک تا پێنج ملیۆن دینار دەبێت.

هێمن سلێمان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کچە ئەو پارانەی لە ماڵی باوکی بردووە و داویەتی بەو کەسانە، دەشڵێت، بە بڕیاری دادوەر پارەکە بۆ خانەوادەی کچەکە دەگەڕێنرێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی دهۆک تەنیا لە ساڵی ٢٠٢١دا دوو هەزار و ٥٢ سکاڵا لەسەر فێڵکردن لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە تۆمارکراوە و ٦٧٧ کەسیش لەسەر خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستبەسەر کراون.













گەلەری