سەردێڕ:

ڤیدیۆ: پیاوێک لە پەنجەرەی فڕۆکەیەکەوە دەیەوێت رابکات

PM:01:59:12/01/2022

11976 جار خوێندراوەتەوە

گرتە ڤیدیۆییەک بڵاوبووەتەوە کە تێکیدا پیاوێکی ئەمریکی کۆنترۆڵی فڕۆلەوانی فڕۆکەیەک تێکدەدات و ئامێرەکانی ناو فڕۆکەکە تێکدەدات پێش ئەوەی لە پەنجەرەی پێشەوە رابکاتە دەرەوە.


بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە رووداوەکە روویداوە، ئەو فڕۆکەیەی کە کۆنترۆڵەکەی تێکدەدرێت سەر بە ھێڵی فڕۆکەوانی ئەمێریکان ئەیرلاینە و بەنیاز بووە بەرە و مەیامی بەڕێ بکەوێت.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پیاوەکە خەڵکی ھۆندۆراس بووە و پاش ئەوەی ھەوڵی داوە لە رێگەی پەنجەرەکەوە ھەڵبێت گەڕێندراوەتەوە ناو فڕۆکەکە.
لە راگەیەندراوێکدا کە ھێڵی ئاسمانی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە ستایشی ھەوڵەکانی دەستەی فڕۆکەوانییەکە دەکات بۆ گەڕاندنەوەی کەسەکە بۆ ناو فڕۆکەک، بەڵام ھیچ شتێکی نەوتووە کە ئایا کەسەکە بۆچی ئەو کارەی کردووە و ئایا سەرنشین بووە یاخود نا.












گەلەری