سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێمدا بەرزبووەوە

AM:10:01:12/01/2022

5700 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٢٠ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و ٥١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ٥١٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا سێ ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٥ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٨٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٧ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا، ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری